دۆناڵد ترامپ بە دەستێوەردانی ئاشکرا لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لە ئێران نووسیویەتی دەست لەسەر پەلەپیتکە ئامادەی پاڵپشتی لە ئەوانەین کە بەرەوڕووی حکومەت دەبنەوە.
لە ئەو بارەوە چەند خاڵ هەیە:
1. تویتەکەی ترامپ زیاتر لە هەر شتێک نیشاندەری ئاشکرا بوونی دەستی دەرهێنەرە بۆ نمایشی خۆپیشاندانەکان. لە ئەوەی کە خەڵک نارەزایەتی و گلەیی زۆریان هەیە لە باری ئابووریەوە هیچ گومانێک نییە و هەر کەسێک نکۆڵی بکات، هەتاوی نکۆڵی کردووە. بەڵام ئەو دانپێدانانە بە ناڕەزایەتی، نابێت ببێتە هۆی دەستەوەستان هەمبەر خۆپیشاندانەکان؛ هەەر وەک ئەوەی کە جەماوەری ئەوانیش کەە بەرەوڕووی خۆپیشاندانەکان دەبنەوە، خۆیانیش لەگەڵ کێشەی ئابووری بەرەوڕوون. بەڵام ئەگەر هەموو نیشانە ئاشكراکان لەوانە دوا پەیامەکەی ترامپ، دەستی دەرهێنەری خۆپیشاندانەکان نەبینین، گەمژەییە.
2. ترامپ و لە ڕاستیدا دەسەڵاتدارانی ئەمریکا یەکەم و گرینگترین کەسانێکن کە سفرەی خەڵکی ئێرانیان بوردمان کردووە و ئەویش لە ڕێگای ڕێگری لە فرۆشی نەوت و ڕیگری دەرمانی نەخۆشخانەوە.
بۆ ترامپ و ئەمریکا لە هەموو بارودۆخەکاندا بەس بەرژەوەندی ئەمریکا و ئیسرائیل لە یەکمایەتیدایە. لە ڕوانگەی ئەوانەوە ئەگەر ملیۆنان کەسی ئێرانیش بکوژرێن، ئەگەر بەرژەوەندی ئەمریکا دابین ببێت، هیچ کێشەیەک نییە. بۆ ترامپ، خەڵکی ئێران بەس ڕەقەمن هەر وەک خەڵکی غەززە، سووریا و لوبنان و تەنانەت ئۆکراینا.
3. پەیامەکەی ترامپ نووسراوەیەکی شاراوەی مەترسیداری هەیە و ئەویش ئەوەی کە وەکوو ئۆپراسیۆنی ئاڵای درۆیی بێت. ئۆپراسیۆنی ئاڵای درۆیی بە دۆخێک دەوترێت کە گرووپ یان کەس یان وڵاتێک، هەوڵێک دەدات بەڵام دەیخاتە ئەستۆی لایەنێکی دیکە و پاشان بە هەمان بیانوو، هەوڵی دواتر ئەنجام دەدات.
ئەەگەری ئەوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل بیانەوێت لە نێو ناڕەزایەتیەکاندا بە شێوەی جیاواز خۆپیشاندەران بکوژن زۆر زیادە. ئەوە هەمان بابەتە کە زەروورەتی وشیاری دوو ئەوەندە دەکاتەوە.
Your Comment